سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی و فەراھەمکردنی ژینگەیەکى پاک و پاک مانەوە و ڕاگرتنی سیمای شارەکان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 7 ملیار و 871 ملیۆن دینار، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر