پارێزگارى هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ، یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ، یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ، یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە

سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگوندى سفەیە سەر بە ناحییەى گوێڕ لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپى هەولێر کوردستان، لەڕێورەسمێکدا یاریگایەکى 6 یاریزانى کردەوە.

لەڕێورەسمەکەدا کەهەریەک لە قائیمقامى مەخموور و بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایى لە لاوان و دانیشتوانى گوندى سفەیە کرد بۆ کردنەوەى یاریگاکە و تەئکیدى لەوەکردەوە هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ ئەم دەڤەرە درێغی لێ ناکەین.