لە عەنکاوا رێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو

لە عەنکاوا رێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو

لە عەنکاوا رێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو

ئەمشەو 2022.12.24، بەئامادەبوونی، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هاولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقی دووی پارتى و رامی نوری، قائیمقامی قەزایی عەنکاوە و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسان، لە عەنکاوا رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەربێت) بەڕێوەچوو.

کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح لە کەنیسە یادی کریسمس دەکەنەوە و نزا بۆ ساڵێکی باشتر دەکەن. ڕۆژی دواتریش بە بۆنەی جەژنی کریسمس سەردانی یەکدی دەکەن و خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن. لە هەرێمى کوردستان نزیکەی (300 هەزار) کریستیان دەژین لە نەتەوەکانی ئەرمەن، کلدان، سریان و ئاشوور، جگە لە عەنکاوە کە ناوەندی کریستیانەکانی کوردستانە، زۆربەی کریستیانەکان لە شەقڵاوە، کۆیە، دهۆک و زاخۆ دەژین و نزیکەی (300) کەنیسەیان هەیە.