پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتى گەلى تورکمانى کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، بە مەبەستی پیرۆزبایی 35 ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی مەکتەبى سیاسى پارتى گەلى تورکمانى کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامی سیاسی حزبەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هەبێت.