ناحیه‌ی رزگاری: دانانی بەردى بناغەى تەواوکردنى شەقامى 20 مەترى
ناحیه‌ی رزگاری: دانانی بەردى بناغەى تەواوکردنى شەقامى 20 مەترى مام سنج
له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌زای خه‌بات" به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژیه‌كی خزمه‌تگوزاری" رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 28_12_2022 له ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو به ئامادەبوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و كوێستان ئه‌حمه‌د قائیمقامی قەزایی خەبات، خورشید تاهیر جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێرو رێبین عه‌ونی سه‌رۆكی شاره‌وانی خه‌بات" له رێوره‌سمێكدا بەردى بناغەى تەواوکردنى شەقامى 20 مەترى مام سنج له ناحیه‌ی رزگاری دانرا" كه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا به گوژمه‌ی (000"200"378 ) جێبەجێ دەکرێ…
له میانی دانانی به‌ردی بناغه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای هه‌ولێرو چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ش له ئارادان له‌م سنووره هه‌ندێكیان ته‌واو بوون و هه‌ندێكی تر له ئه‌نجامدانن و ئه‌وانی تر بریاری ئه‌نجامدانیان بۆ ده‌رچووه ...