بەردنی بناغەی پڕۆژەی قەشتکردن و دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەندین شەقامێک

بەردنی بناغەی پڕۆژەی قەشتکردن و دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەندین شەقامێک

بە گوژمەی نزیکەی (400 ملیۆن دینار) بەردنی بناغەی پڕۆژەی قەشتکردن و دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەندین شەقام، لە نێوان شاری منارە و هاناسیتی، گەڕەکی هەولێری نوێ، بازاڕی لەنگە دانرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، بە گوژمەى (377 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەکانى (قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30مەترى لە نێوان هانا ستی و شاری منارە ، قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکی تەنیشت بازاری لەنگە، دروستکردنی شەقامێکی 30مەترى لەگەڕەکی هەولێری نوێ) دانرا.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوبەرانى شارەوانى 3 و 4 و ئەندازیاران و سەرپەرشتانى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى ساڵى نێو، ئومێد خواست لەوساڵى نوێ بەباشترین شێوە لەخزمەتى هاوڵاتیان دابن و ڕایگەیاند: دەشتخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى هەولێر دەکەین کە لەساڵى ڕابردوودا بەشێوەیەکى دروست و باش بە ئیمکانیاتێکى دیاریکراو چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى ئەنجامبدرێت.

گوتیشى: "ئێمە لە خواست و داواکارى هاوڵاتییان دەگەین، ئومێد دەکەین لەو ساڵەدا بتوانین زیاتر خزمەتى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکەین".

جێگەى باسە، هەرسێ پرۆژە بە گوژمەی (377 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بەجێبەجێکردنى کراوە بەمشێوەیەى لاى خوارەوەیە:-
1- قیرتاوکردنی شەقامێکی 30م لە نێوان هانا ستی و شاری منارە بە گوژمەی (122 ملیۆن و 880 هەزار دینار).
2- قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی تە نیشت بازاری لەنگە بە گوژمەی (84 ملیۆن و 220 هەزار دینار).
3- دروستکردنی شەقامێکی 30م لە گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک قوتابخانەی هەولێری بنەرەتی تێکەلاو بە گوژمەی (170 ملیۆن دینار).