پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد
ئەمڕۆ دووشەمە 2023.1.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به مهبهستی پیرۆزبایی بەبۆنەى دهست بهكاربوونی بەرپرسى لق، بەیاوەری هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد و لەلایەن کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لق بەگەرمی پیشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە یاریدهدهری پارێزگار و قائیمقامی ناوهند و بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەرێوەبەری نوسینگەی پارێزگار و کارگێڕ و ئەندامانی لقى16 ئامادەى بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزباییى لە کرمانج عەبدوڵڵا وەک بەرپرسى لقى16، سوپاسی لق و ئەندام و کارگێرانى کرد کە لەماوەی ڕابردوودا هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە، هەروەها تەئکید لەوەکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان هەبێت.
پاشان گفتوگۆ لەبارەى هەماهەنگی زیاتركرا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی خەڵكی هەولێر و دەوروبەرى بەهەموو قەزا و ناحییە و گوندەکانى شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت.
لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای ئهوهی سوپاسی پارێزگاری هەولێركرد بۆ سەردانەکەی، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.