پارێزگاری هه‌ولێر: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كاری پیشه‌یی و رێكخراوه‌ییه، بۆیه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریان پێ بدرێ و زۆرترین ده‌رفه‌تیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ
ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2/1/2023 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو به یاوه‌ری هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قائیمقامی ناوه‌ندو بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و بەرێوەبەری نوسینگەی پارێزگار، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن بەبۆنەى ده‌ست به‌كاربوونی، سه‌ردانی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی بەشى رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی له به‌رێز هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا و هه‌ڤاڵان دووپاتكرده‌وه و هیوای سه‌رفرازی بۆ به‌رێزیان وستافه‌كه‌ی خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یان، هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كاری پیشه‌یی و رێكخراوه‌ییه، بۆیه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریان پێ بدرێ و زۆرترین ده‌رفه‌تیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ و گوێ بۆ داخوازیه‌كانیان بگیرێت و فه‌زای گفتوگۆیان له‌گه‌ل فراوانتر بكرێ، چونكه به‌م شێوه‌یه هه‌م بڕوا و متمانه‌یان به‌خۆیان زیاتر ده‌بێت، هه‌م كێرفی كاركردنی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی به‌رزترده‌بێت.