نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە

نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە


تاكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200 لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووەو پرۆسەكەش بەردەوامە ، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان ، قۆناغی دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستپێدەكات.