وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستان زیادیكردووه
سەرۆکی دەستە وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی 2022 لە ڕووی وەبەرهێنانەوە ساڵێکی باش بوو، بۆ ساڵی 2023ش تێکڕای پلانەکانمان گۆڕیوە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستە وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ''لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2022 لە ڕووی وەبەرهێنانەوە ساڵێکی باش بوو، بە حوکمی ئەوەی لەو ساڵەدا 89 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە، بە بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەی مۆڵەتەکان 15٪ زیادی کردووە، کە ئەمە هەنگاوێکی زۆر باشە.''
سەرۆکی دەستە وەبەرهێنان دەشڵێت: ''ئیمە لە ساڵی 2023 تێکڕای پلانەکانمان گۆڕیوە، نەخشەی تەواوی پڕۆژەکانی گەشتوگوزار دەخەینە دووتوێی نەخشەی وەبەرهێنانی گەشتیاری کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار دروست دەکرێت، کە ئەمە پڕۆژەی تەواون و هیچ کێشەیان تێدا نییە، تەنیا دەتوانێ وەبەرهێنەر بێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا مۆڵەتەکەی پێ بدرێت و لە ڕووتینی فەرمانگەکانی دیکەی حکوومەت دەردەچێت.''