به‌بۆنه‌ی رۆژی ڤالانتاین پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی، خۆشه‌ویستیمان پێشکه‌ش به ئازیزانی ڕۆژئاوا‌و و باکوور و نیشتمان ده‌که‌ین
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز و خۆشه‌ویست بە تایبەتی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ده‌كه‌ین، کە بەداخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ژمارەیەکی زۆر لە ئازیز و خۆشەویستانمان لە دەستدا، بە بۆنەی ئەم ڕووداوه ناخهه‌ژێن و کارەساتەوە ئەم ساڵ وەک پارێزگای هەولێر، هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجامنادرێت. ته‌نها خۆشه‌ویستیمان پێشکه‌ش به ئازیزانمان له ڕۆژئاوا‌و و باکووری نیشتمان و ته‌واوی جیهان ده‌که‌ین.
خوای گه‌وره کوردستان و هه‌ولێر و مرۆڤایه‌تی بپارێزێ.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.2.14