سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی , لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا. حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە: کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.