پارێزگارى هەولێر: "هه‌رێمی كوردستان له ناویشیدا هه‌ولێری پایته‌خت هه‌میشه لانكه‌یه‌كی میهره‌بان بووه و باوه‌شی بۆ لێقەوماوان كردۆته‌وه"
ئەمشەو 2023.2.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت، کۆتاهاتنى کەمپینی هەولێرى بۆ هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتوانی کارەساتی بومەلەرزەكه‌ى هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیشدا بۆ کەناڵەکان، ئاماژەى بەوەدا کە له ژێر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هەرێمى کوردستان یه‌كه‌م وڵات و یه‌كه‌م شوێن بوو کە تیمه‌كانی حكومه‌تى له سه‌ره‌تایی كاره‌ساته‌كه‌دا ڕەوانەى ئەو وڵاتانەکرد بۆ به هانه‌وه‌چوونی زیانلێکەوتوان.
گوتیشى: "دوای ئه‌وه‌ی له 6ى شوبات ئەو کارەساتە له توركیا و سوریا له باكوور و ڕۆژاوای كوردستان ڕوویدا هەر له سه‌ره‌تایی كاره‌ساته‌كه‌دا به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت تیمه‌كان به ڕێكه‌وتن بۆ به هانه‌وه چوونی ئه‌و خه‌ڵكه، پاشان لە 8ى شوبات كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو و لە سەرپێشنیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه‌مپینی گشتیی ڕاگەێنرا، ئێمه‌ش وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر و یه‌كه كارگێریه سه‌ربه‌خۆكان كه‌مپینمان ڕاگه‌یاند، ئه‌مرۆش به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی كوردستان كۆتایی هێنان به‌و كه‌مپینه ڕادەگەێنین".
پارێزگارى هەولێر، سوپاسى هاوڵاتیان و هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانەی کرد کە لەو کەمپینە بەشدابوون و ڕایگەیاند: "هاوڵاتیان و دامه‌زراوەکان له چه‌ند رۆژی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی فراوان یارمه‌تی و كۆمه‌كییه‌كانی خۆیان گه‌یاندۆتە شوێنی مه‌به‌ست و له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كانه‌وه پێشوازیكراون و دواتر كۆمه‌كیه‌كان بردراون بۆ كۆگا تاوەکو جیا بکرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ هەردوو وڵاتى تورکیا و سوریا، جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له سه‌جه‌م قائیمقایمه‌ت و یه‌كه كارگێری و ناحیه‌كان بكه‌ین كه بۆ ئاسانكاری هاوڵاتیان ئه‌وانیش كه‌مپینیان ئه‌نجامدا، ده‌ستخۆشی زۆر له مامۆستایانی ئاینی به تایبه‌تی لقی هه‌ولێرى یه‌كێتی زانایانی دەکەین، كه نوێنه‌ریان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ل خۆبه‌خشه‌كان بوو و بەردەوام بوو له بانگه‌واز كردن له‌گه‌ل تیمه‌كان، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م پیاوانی ئاینی له ئاینه جیاوازه‌كان، سوپاس بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به تایبه‌تی قوتابیان و ئافره‌تان و لاوانی كوردستان كه هاوكار و پشتیوان بوون، سوپاسی زۆر بۆ خۆبه‌خشه‌كان ئه‌وان سه‌لماندیان كه خه‌لكی ئه‌م شاره له ئاستی پێویستدان، ده‌ستخۆشی زۆر بۆ تیمی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان كه به چوستی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ڕاپه‌ڕاند سوپاس بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه هەماهەنگیەکى دروستیان له‌گه‌ل ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجامدابوو، سوپاس بۆ خوا پێداوان و كۆمپانیاكان ئه‌وان به‌شێكی گرنگ بوون و به كه‌ره‌سه و ئالیه‌تی خۆیان كاره‌كانیان ئه‌نجامدا و هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه كه ئه‌مرۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌مپینه‌كه رابگه‌ێنین".
پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند: "ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا جگه له نییه‌تی حه‌قیقی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه هه‌میشه ئه‌وله‌ویه‌تیان داوه به كاری مرۆڤ دۆستانه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی كاره‌ساته‌كه‌ی كرد، به‌و مانای خه‌مه‌كانتان له‌گه‌ل خه‌مه‌كانمان هاوبه‌شه. هاوكات سه‌رۆكی حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌م كه‌مپینه سه‌رتاسه‌ریانه بوو له نزیكه‌وه چاودێری كاره‌كانی ده‌كرد، لێره‌و جارێكی تر تاكید ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رێمی كوردستان له ناویشیدا هه‌ولێری پایته‌خت هه‌میشه لانكه‌یه‌كی میهره‌بان بووه و باوه‌شی بۆ لێقەوماوان كردۆته‌وه".
لەکۆتایشدا گوتى: "دووباره سوپاس بۆ خه‌لكی هه‌ولێر و تیمه‌كانی حكومه‌ت له هه‌موو فه‌رمانگه‌كان، ئێستاش ئه‌و خۆشه‌ویست و ئازیزانه‌مان له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوور و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان و به‌رگری شاره‌ستانی ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌وێن ئێمه به‌رده‌وام له خه‌تین له‌گه‌ڵیان و شانازیان پێوه ده‌كه‌ین و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، په‌نا به خوا ئه‌و دواین كاره‌سات و ناخۆشی مرۆڤایه‌تی ده‌بێ، خوای گه‌وره خۆشك و برایانمان له رۆژئاوا و باكوری كوردستان له وڵاتی توركیا و سوریا هه‌موو مرۆڤایه‌تی بپارێزی و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌ختیش پارێزراو بیت".