هەولێر …. یەکەمین فیستیڤاڵی چڵە نێرگز بەرێوەچوو ..

هەولێر …. یەکەمین فیستیڤاڵی چڵە نێرگز بەرێوەچوو  ..

هەولێر ….
یەکەمین فیستیڤاڵی چڵە نێرگز بەرێوەچوو ..

ئێوارەی رۆژی شەممە 18- 5-2024 بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری (پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووس و میدیاکاران، رێکخراوی پەیامنێران یەکەمین فیستیڤاڵی چڵە نێرگزی سازکرد ..
ئەم خەڵاتە تایبەتە بەو رۆژنامەنووسانەی کە لە بوارە جیا جیاکانی رۆژنامەنووسی شوێن پەنجەیان دیارە …
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی بۆ خەڵات کاندید دەکرێن لەسەر پێوەری ئیستحقاقی ئافراندنی خۆی بێت و پێویستە مۆڕاڵ لە هەڵبژاردنەکان پەیڕەو بکرێ، نەوەک میزاج و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت …
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە لەمڕۆدا مەسەلەی کاری رۆژنامە نووسی چەشنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئەو مەسەلانەی پێویستی بە قسە لەسەرکردن و چاودێری و بەدواداچوونی ورد هەیە و پێرۆزبایشی لەو رۆژنامەنووسانە کرد، کە ئەو خەڵاتەیان بەسەردا دابەشکرا ….