هەولێر … مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی تێدیکس نیشتیمان
هەولێر …
مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی تێدیکس نیشتیمان
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 18-5-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری بایز زراری نوێنەری مەکتەبی رێکخستنی هەولێری (پ د ك) بەشداری لە مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی تێدیکس نیشتیمان کردو لە وتەیەکیشدا دووپاتیکردەوە کە ئەم مەراسیمە و بەردەوامی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەرخەری ئەو گرنگی پێدانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دنیابینیی فراوانی خودی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، کە خەمخۆرانە پەرۆشی زەمینە رەخساندنە بو گەنجانی خودان عەقلیەتی کراوەو خاوەن بەهرەو پرۆژەی ئافراندن …
پارێزگاری هەولێر پاڵپشتی بۆ تێدیکس نیشتیمان دووپات کردەوە چونکە خۆیان سەلماندووەو بناغەی شانازیان داکوتاوە …
لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووەکان بەخشرا ..