لە رێوڕسمیکی شایستەدا و بەڕێز و شکۆوە تەرمی حەمید ئەفەندی بۆ زێدی خۆی بەڕێکرا

لە رێوڕسمیکی شایستەدا و بەڕێز و شکۆوە تەرمی حەمید ئەفەندی بۆ زێدی خۆی بەڕێکرا



ئەمڕۆ شەممە 2023.2.18، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و فەرماندەیی لە شکری کوردستان و دۆست و هاڤاڵان و کەس و کار و بنەماڵەکەی، لە رێوڕسمیکی شایستەدا و بەڕێز و شکۆوە، تەرمی تێکۆشەری کوردستان حەمید ئەفەندی، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی و وەزیری پێشووی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆی سیدەکان بەڕێکرا.

جێگەی باسە، تێکۆشەری کورد حەمید ئەفەندی برادۆستی، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی و وەزیری پێشووی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 89 ساڵی لەهەولێر کۆچی دوایی کرد.