كارەكانی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ تەواو بووە و کێشەی شکانی بۆرییەکە کۆتایی دێت
دوای ئەوەی لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گوژمەی پێویستی بۆ پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێی شاری هەولێر تەرخان كرا، دەستبەكارەكانی گۆڕینی بۆرییەکە كرا و ئێستاش كارەكانی پرۆژەکە لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە دەبەسترێتەوە و گرفتی شكانی بۆرییەكە چارەسەر دەبێت.
پڕۆژەی پاراستنی بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و کارەکانی دروستکردنی box culvert تەواو بووە، هەروەها کارەکانی پاراستنی کاثۆدی بۆ بۆڕییەکە تەواو بووە و گشت پێداویستییەکانی بەستنەوەی بۆڕیی کۆن و نوێ گەیشتووەتە شوێنی کار و کاری دانانی بۆڕی و لەحیمکردن و داپۆشینی بۆرییەکە تەواو بووە، هەروەها کارەکانی دروستکردنی مەنهۆڵ بۆ قوفلە هەوایییەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە لە كاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە و پرۆژەكە بە كۆتا دێت و بەتەواو بوونی كاریگەری تەواوی لەسەر باشتركردنی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێكی زۆری دانیشتووانی شاری هەولێر دەبێت.