پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى و کارى دەستى لە قوتابخانەى کۆششى ناحکومى کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممه2023.3.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر، پێشانگاى شێوەکارى و کارى دەستى بۆ قوتابیانى قوتابخانەى کۆششى ناحکومى کردەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و سەرپەرشتیار و مامۆستایان و قوتابیان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.