یانەی وەرزشی هەولێر پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی بۆ یاری شەترەنج بەبەشداری ژمارەیەک لە یاریزانە بە تواناکانی کوڕان و کچان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق دەست پێکرد،
پێنجشەممە 2023.4.13، لە ژێرچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکە و ئامادەبوونی ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان وەرزش دۆستان، یانەی وەرزشی هەولێر پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی بۆ یاری شەترەنج بەبەشداری ژمارەیەک لە یاریزانە بە تواناکانی کوڕان و کچان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق دەست پێکرد، کە ماوەی دوو رۆژ دەخاێنێ.