یاریگاى بارزانى نەمر، لە گەڕەکی نەورۆز کرایەوە

یاریگاى بارزانى نەمر، لە گەڕەکی نەورۆز کرایەوە

بە گوژمەی (555 ملیۆن دینار) یاریگاى بارزانى نەمر، لە گەڕەکی نەورۆز کرایەوە
شەو سێشەممە 2023.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و مەیسەر نەهێلی، سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و بەڕێوەبەرى شارەوانى شەش و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر یاریگای بارزانی نەمر کرایەوە.

پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوان و یاریزانان و لاوانى گەڕەکى نەورۆز، ڕایگەیاند: "لە پێشتر بەڵێنى ئەوەمان دابوو کە ئەم یاریگایە دروستبکەین، ئەمڕۆ خۆشحاڵین بەکردنەوەی و بردنەسەری بەڵێنەکەمان، کە خزمەتێکى زۆر بە وەرزشوانان و لاوان دەکات".

گوتیشى: "دڵنیایی بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین، له‌ گه‌یاندنى پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و هەرچى لە تواناماندابێت بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان پێشکەشى دەکەین".

جێگەی باسە، یاریگای بارزانی نەمر لە گەڕەکی نەورۆز، بە گوژمەى (555 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بە پێی ستاندەراتی نێودەولەتی دروستکراوە و پێکهاتووە لە 2000 شوێنی دانیشتن و 2 ژووری خۆگۆڕین، جۆری چیمەنەکەی ( 19000 تال لە یەک م2)یە و لەلایەن فیفاوە ڕێپێدراوە و ئیسفەنج لە ژێر چیمەنکەدا هەیە کە لە هیچ یاریگایەک نییە و دروست کراوەی کەرەستەی هۆلندیە، دوو گۆلی ئەلەمنیۆم ستانداردی جیهانی بۆ دانراوە، ئەوە جگە لە هەبوونی سیستەمی فلتەر کە ئاو لە ژێرەوە تسریف دەکات بە درێژی 702م درێژی و هەبوونی چوار تاوەری کارەبا کە پێک دێت لە 48 لایتی 400 واتی و هەبوونی شەش نیزامی مەڕەشەی ئاودان کەلەکاتی کارکدن بە شێوەی ئۆتۆ بەرز دبنەوە.