بەردی بناغەی پڕۆژەی جووت سایدی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە دانرا

بەردی بناغەی پڕۆژەی جووت سایدی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە  دانرا

بەردی بناغەی پڕۆژەی جووت سایدی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە دانرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/5/2024، به‌ ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و جوان ره‌فیق فه‌تحوڵڵا قایمقامی قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ و ئه‌حمه‌د نه‌بی ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی داره‌توو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی كارگێڕی و حكوومی ناوچه‌كه‌، بەردی بناغەی پڕۆژەی جووت سایدی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە دانرا.
پڕۆژه‌كه‌ كه‌ دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن، بریتییه‌ له‌ بەجووت سایدکردنی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتووی کۆن و نوێ بە بنەسڵاوە، بە درێژایی (2) كیلۆمه‌تر بۆ هەردوولای شەقامەکە.
هەروەها لە هەردوولای شەقامی پڕۆژەکە ئاوەڕۆی لوولەیی هەیە و گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش 456 ملیۆن دیناره‌ و له‌ماوه‌ی 240 رۆژ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م شه‌قامه‌ 30 مه‌ترییه درێژییه‌كه‌ی 2200 مه‌تره‌‌، ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌ داره‌تووی كۆن و نوێ و گه‌ڕه‌كی ژین و قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه.