پارێزگارى هەولێر، پێشوازى له شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازيى عێراقى كرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى له شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازيى عێراقى كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى له لیوا روکن د.ئەحمەد عمران، ڕاگرى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى زانكۆى به‌رگرى عێراقی و شاندێکى یاوەرى کرد، کە دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه و قوتابيانى له پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومييه‌كانن و له بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنن.
له ديدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنان، خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و هەولێرى پایتەخت نیشاندا، پاشان گفتوگۆ لە بارەى پەرەپێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هەردولا و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانەوە کرا، دواتر شاندى میوان پوختەیەکیان لە بارەى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان و په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندن له زانكۆكه‌یان و به‌ش و كۆلێژه‌كانیان پێشکش کرد.
لە کۆتایشدا، جگە لەوەى چه‌ندين پرسى دیکەى ئه‌منى و سه‌ربازى خرایە ڕوو، لەلایەن شاندى میوانەوە سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێز پارێزگارى هەولێریان کرد و قەلغانى زانکۆیان پێشکەش کرد و خۆشحاڵيى خۆشيان به سه‌ردانه‌كەيان بۆ هەولێرى پایتەخت و ئەو پێشكه‌وتنانەى هه‌رێمى كوردستان بە خۆیەوە بینیوە ده‌ربڕى.