كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکە سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی به‌فرزۆنی هه‌ولێر سازکرا
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکە سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی به‌فرزۆنی هه‌ولێر سازکرا …
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2023، له دیوانی پارێزگه، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌رباز نه‌جیب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌تی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به‌و ناوچه‌یه دران...
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن، كه هه‌ر سێ گه‌ڕه‌كه‌كانی (عه‌ره‌ب، خانه‌قا، ته‌عجیل)ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، دووپاتكرایه‌وه. دواتر لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌فرزۆن له ڕێگه‌ی داتاشۆوه به داتا و ئامار ورده‌كاری موڵكه‌كانی هه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی (عه‌ره‌ب، خانه‌قا و ته‌عجیل)ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریان شیكرده‌وه و په‌نجه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه داندران كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بێنه پێش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م خانووانه تا ئێستا ئیستملاك نه‌كراون، بۆیه پێویسته پلان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه یاساییه‌كانیان دیاری بكرێت....
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ده‌ستبردن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن به‌یه‌كه‌وه كارێكی قوورسه، به‌ڵكوو پێویسته نموونه‌یه‌ك له‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه وه‌ربگیرێت كه ده‌ستنیشانكراوه و بیرۆكه‌كانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێن. هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه:
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر سێ گه‌ڕه‌ك به‌یه‌كه‌وه ئاسان نییه، بۆیه پێویسته قورسایی بخرێته سه‌ر ئه‌و كۆڵانه‌ی دیاریكراوه، ورده‌كاری كاركردنی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
دووه‌م: كاركردنی هونه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و جێگایه‌نه‌ی كه به نه‌زاندراوی ماونه‌ته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی (شاره‌وانی - تۆماری خانووبه‌ره) به ورده‌كارییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
سێیه‌م: دیزاینكردنی ئه‌و شوێنه جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، واته پلانێك ئاماده بكرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت..
چواره‌م: دوای دیزاین، ده‌رخسته ئاماده بكرێت، ئینجا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت بۆ به‌رچاوڕوونییان ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كه ئاماده بكرێت.