لە شەقڵاوە..دەست بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى کراوە

لە شەقڵاوە..دەست بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى کراوە

لە شەقڵاوە..
بەگوژمەى (2 ملیار و 771 ملیۆن دینار) دەست بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارى کراوە
رۆژی پێنجشەممە 2023.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی شەقڵاوە و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکان کە بە گوژمەى (2 ملیار و 771 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى قەزایی شەقڵاوە دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، لەوانە (پڕۆژەى چاککردنەوە و جوانکردنى شوستەى شەقامەکان، دروستکردنى بینایەى داداگا، بینایەى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوان، قیڕتاوکردنى ژمارەیەکى زۆرى شەقامە ناوخۆییەکانى شەقڵاوە) پرۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکەکانى شەقڵاوەی بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (440 ملیۆن و 625 هەزار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد.