پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربان

‏‎پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربان

‏‎بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم، هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.

‏‎لە خودای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەكەت بۆ هەموو لایەک.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هه‌میشه‌ له‌ جه‌ژن و خۆشیدابن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.6.27