پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی12ی پارتی کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی12ی پارتی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە دلێر حەمە کەریم، بەرپرسی لقى12ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و تیشک خرایە سەر بەرنامەی کاری پارێزگای هەولێر بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان.