لەهەولێر .... چلەی ماتەمینی مامۆستا ( قەرەنی ئەسوەد ) بەڕێوەچوو
لەهەولێر ....
چلەی ماتەمینی مامۆستا ( قەرەنی ئەسوەد ) بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.7.5، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پارێزگاری هەولێر و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر، هاوڕێ، دۆست و خانەوادە و کەس و کاری کۆچکردوو، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی کەسایەتیی ناسراوی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی پەروەردەی هەولێر ( مامۆستا قەرەنی ئەسوەد ) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتار لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و خانەوادەی کۆچکردووەوە پێشکەش کران و تیشک خرایە سەر مێژووی كۆچكردوو و ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی تەمەنیدا پێشکەشی کەرتی پەروەردە و فێرکردنی کردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
پارێزگاری هەولێر لە بەشداریکردنەکەیدا، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو، جەختی لەوە کردەوە کە ناو و یادگاریی مامۆستا قەرەنی هەمیشە لە مێژووی پەروەردەی ئەم شارەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
جێگەی باسە، مامۆستا قەرەنی ئەسوەد وەک یەکێک لەكەسایەتییە دیارەکانی پەروەردە و نیشتمانپەروەری لە شاری هەولێر دەناسرێت، ئەو لە ماوەی کارکردنیدا وەک بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری پەروەردەی هەولێر، ڕۆڵێکی کاریگەر و مێژوویی هەبوو لە پێگەیاندنی چەندین نەوەی سەرکەوتوو و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکاندا.