هەولێر... ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

هەولێر... ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

هەولێر...
ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چڕی ئەمساڵ و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بوژانەوەیەکی مێژوویی بەخۆیەوە بینیووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هەندێک ناوچە ئاستی ئاوەکە زیاتر لە 12 مەتر بەرزبووەتەوە.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو وەک یەکێک لە وشکترین ساڵەکان لە مێژووی 100 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرا، بارانی ئەمساڵ لە سنووری هەولێر کە گەیشتووەتە 600 ملم، هاوکێشەکەی گۆڕی و بووە هۆی دووبارە تەقینەوە و بوژانەوەی ئەو کانی و سەرچاوانەی کە چەندین ساڵ بوو وشک ببوون.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاو بەپێی ناوچەکان:
• حەوزی پیرمام - شەقڵاوە: بەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە کە دەگاتە 12 مەتر و نیو.
• حەوزی چیای هەریر: ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاتر لە 2 مەتر زیادی کردووە.
• ناوشاری هەولێر: ئاستی ئاوەکە بە بڕی زیاتر لە مەترێک و نیو بەرزبووەتەوە.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ستراتیژی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە کۆکردنەوەی ئاوی باران و سوودوەرگرتن لێی بۆ تێرکردنی حەوزە ئاوییەکانی ژێر زەوی، ئەمەش مژدەیەکی گەورەیە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ساڵانی داهاتوو.