پارێزگاری هەولێر: "بەساڵاچووان کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتان بکەین و پێداویستییەکانیان دابین بکەین".

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر: "بەساڵاچووان کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتان بکەین و پێداویستییەکانیان دابین بکەین".

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، بەمەبەستى پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد و دیاری جەژنی بەسەردا دابەشکردن.

لە سەردانەکەیدا، کە هەریەک لە یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و بەڕێوەبەری EJCC پارێزگا و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی خانەکە، لە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لەئاسودەیی بەساڵاچووان و کەم و کوڕیی و ڕەوشی تەندروستی و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و جەختی لەوەکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی بەساڵاچووان و خانەى نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدەین و لە نزیکەوە چاودێریان دەکەین و گوتیشی: " ئێوە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتان بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیان و ڕەوشی تەندروستیتان بین و پێداویستییەکانتان دابین بکەین".