زیاتر لە (1 ملیار و 305 ملیۆن دینار) بۆ ژمارەیەك پرۆژەی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

زیاتر لە (1 ملیار و 305 ملیۆن دینار) بۆ ژمارەیەك پرۆژەی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

زیاتر لە (1 ملیار و 305 ملیۆن دینار) بۆ ژمارەیەك پرۆژەی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

گوژمەی زیاتر لە (1 ملیار و 305 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانی هەولێر بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرجدەکرێت.

پرۆژەكانیش بریتین لە:-
- دابینكردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی قیر بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان
- پرۆسەی خاوێنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵان
- دروستكردنی شەقامی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر

لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا تەنیا لەسەر 15%ى داهاتی سەرۆکایەتى شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر، زیاتر لە 733 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كراون، جگە لەوەش چەندان پرۆژەی دیکەى ستراتیژى و گەورەی خزمەتگوزاری لە سەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ كراون.