پارێزگاری هەولێرو قەداسەتی کاردینال مار ئاوا ستایشی رۆحی بەرزی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان دەکەن
پارێزگاری هەولێرو قەداسەتی کاردینال مار ئاوا ستایشی رۆحی بەرزی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان دەکەن
رێکەوتی 29-7-2023 لە زنجیرەی سەردانەکانی خۆیان، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە یاوەری رامی عۆدیش قائیمقامی قەزای عەنکاوەو بەرێوەبەرو یەکە ئیداریەکانی عنکاوە سەردانی قەداسەتی پاتریارک مار ئاوا سەرۆکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووریان کردو بە گەرمی پێشوازیان لێکرا …
لە دیدارێکی دۆستانەدا پارێزگاری هەولێر سوپاسی ئەو دیدارەی کردو دووپاتیکردەوە کە پێکەوە ژیان لە کوردستان قەناعەتێکی گشتی تاکەکانەو راشیگەیاند پێکەوە ژیانی پێکهاتە جیاوازەکان وایکردوە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی ببێتە نمونەی باڵا بۆ ناوچەکە…
لەلایەن خۆیەوە قەداسەتی پاتریارك تاکیدی کردەوە کەوا پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان هەرێمی کوردستان دەکاتە نمونەیەکی جوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە نمونەی باڵای پێکەوە ژیان دادەنرێت لە جیهاندا، هەروەها سوپاسی حکومەتی کرد بۆ رەخساندنی کەشی ئارامی بۆ تەواوی پێکهاتەکان..