بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کلێسای "نێردراوانی پیرۆز" لە هەولێر کرایەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کلێسای

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کلێسای "نێردراوانی پیرۆز" لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2023.8.5، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کلێسای کاسێدرالی پاتریارکی نوێی رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان "نێردراوانی پیرۆز" لە هەولێر کرایەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "فرەپێکهاتەیی و فرەئایینی هەرێمی کوردستانی بەهێز کردووە و هەرێمی کوردستان بە فرەیی پێکهاتە و ئایینەکانییەوە جوانە."

ئاماژەی بەوەشدا، کردنەوەی ئەو کەنیسەیە وادەکات ئاشوورییەکان کۆچ نەکەن، جەختیشی کردەوە لەوەی "ئێمە دەستبەرداری پێکەوەژیان نابین."