سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانى هەولێر بۆ یەکەمين جار فیستیڤالی پایزی رێکخست

سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانى هەولێر بۆ یەکەمين جار فیستیڤالی پایزی رێکخست

سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانى هەولێر بۆ یەکەمين جار فیستیڤالی پایزی رێکخست

لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە پیاوانی کار و هاوڵاتیان، بە هەماهەنگی کۆمپانیای پیرامێدس ، سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر فیستیڤاڵی پایزی نێودەوڵەتی بۆ بازارکردن رێکخست ….
لە فستیڤاڵەکەدا جۆرەها کەرەستەی خۆراك و شیرەمەنی و شیرنەمەنی و پاقژکەرەوەکان و کاری دەستی و سیرامیك و دارتاشی و مێوەجاتی وشککراوەو کەرەستەکانی خوێندنی قوتابیان و چەندین شت و شمەکی دیکە لە پێداویستییەکانی ناوماڵ نمایشکرابوون وەك بازارێکی گشتی بۆ کرینی راستەوخۆی هاوڵاتیان فەراهەمکرابوون…
تێیدا زیاتر لە 122 کۆمپانیا و کارگەی بەرهەمی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی کاڵا و بەرهەمەکانیان خستبووە بەر دەستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان …
شایەنی ئاماژە بۆکردنە کۆمپانیا و کارگە بەشدابووەکان لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوونەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ نمایشکردنی کاڵاکانیان، لەوانە میسر و تورکیا و ایران و پاکستان و هیند و چین وئوردن و یەمەن و سوریا …
ئەم فیستیڤالە لە 1 تا 11 ی مانگی نۆ بەردەوامی دەبێت …