پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شەست و دوو ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بە سەرکردایەتیی ڕابەری نیشتمانی و نەتەوەیمان مستەفا بارزانیی نەمر، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان لە پێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلەکەمان هەڵگیرسا.

شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوا بەخۆبوونی بۆ گەلی كوردستان گەڕاندەوە و بوو بە قوتابخانەیەک ڕێكخستن و بیروبڕوا و پێشمەرگەبوونی لە ناخی خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كوردستان ئاوێتەی یەكتر كرد و گەلی کوردستان بە گشت چین و توێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی لە سەرجەم ناوچە جیاجاكانی كوردستان بەشداریانکرد و نەیارانی گەلی كوردستانی ناچارکرد، دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییە ڕەواکانی گەلەکەمان بنێت و رێككه‌وتننامه‌ مێژووییەکەی 11ى ئادارى 1970 واژۆبکات.

لە شەست و دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سڵاو بۆ بارزانی نەمر، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، درود و سڵاو بۆ خەبات و ماندوویەتی شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول. بەها و هێز و تینی شۆڕشی ئەیلوول هیچ كات لە یادناكرێ و هەمیشە وەک چرای ڕێگەی خەباتی گەلەكەمان دەمێنێتەوە.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هه‌ولێر
11ـی ئەیلوولی 2023