یاریزانانی هەردوو یانەی هەولێر و زەورا، میوانی ئێوارە خوانێک بوون
پێنجشەممە 2024.10.3، بە بۆنەى ئەنجامدانی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری ئەنجامبدرێت، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی هەردوو یانە، میوانی ئێوارە خوانێک بوون، کە لە لایەن خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیای هێمن گروپ ڕێکخرابوو.