لە هەولێر..چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراوە

لە هەولێر..چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراوە

لە هەولێر...
بەگوژمەی (10ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراوە

لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی، بە گوژمەی (30ملیار دینار) دەرخستە بۆ چەندن پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیا جیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادەکراوە، لەماوەی ڕابردووشدا بە گوژمەی (10ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکراون، کە بەشێکیان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان و بەشێکی تریشیان لەتەندەرینە لە پارێزگای هەولێر لەسەر داھاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، پڕۆژەکانیش تەواوکردنی لوپی شەقامی 120م ڕێگای مەخموور و دروستکردنی باخچە، یەکەم جاریشە لە ھەولێر پڕۆژەی دانانی ڕێڕەوی ھاتوچۆ بۆ نابینایان لە چواردەوری بازاڕی ھەولێر دادەنرێت.
پلان داڕێژراوە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان ئەنجامبدرێت و ڕێگاکانیش چاک بکرێنەوە.