لەسەر بودجەى پارێزگا.. دەست بە جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنی شەقامە ناوەخۆییەکانی گەڕەکی نەسیجى کرا
بەگوژمەى (370 ملیۆون دینار) لەسەر بودجەى پارێزگا..
دەست بە جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنی شەقامە ناوەخۆییەکانی گەڕەکی نەسیجى کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج، قۆناغى دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنی شەقامە ناوەخۆییەکانی گەڕەکی نەسیجى شارى هەولێرى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (370 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەی بەلێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە قیڕتاوکردنى (8 کۆڵان) و کۆنکرێتکردنى (2 کۆڵان) بە بڕی (8 هەزار) مەتر دووجا، پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد.