هەولێر.. پانێلی "هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی سیاسی " بەڕێوەچوو

هەولێر..  پانێلی

هەولێر..
پانێلی "هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی سیاسی " بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2023.10.11، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، لە هۆڵی ڕاگەیاندن، پانێلێکی بۆ فازل میرانی، بەرپرسی دەستەیی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژێرناویشانی "هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی سیاسی" رێکخست.

لەپانێلەکەدا کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و جەماوەری و پیشەیی ئامادەی بوون، بەرپرسی دەستەیی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی، خوێندنەوەیەکی جیۆسیاسی لە بارەی رەوشی ناوچەکە و گۆڕانکاریە خێراکان و ئەگەرە چاوەروانکراوەکان بەگشتی پێشکەشکرد.

لە کۆتایشدا کتێبی 6 ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی كە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی چاپکراوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.