کۆیە.. ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ

کۆیە.. ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ

کۆیە..
ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، 10 پرۆژە لە كۆی 17 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە پەسەند كراون.
ئەو پرۆژانەی بەمەبەستی جێبەجێكردن بۆ شاری كۆیە پەسەند كراون، پێكهاتوون لە ڕاكێشانی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ و چاكسازی لە تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و پێوێستییەكانی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە شەب و كلۆر و دابینكردنی بۆری و هاوپێچەكانی بۆ گەنجینە و پرۆژەكانی ئاو و دەستبەركردنی پەمپ و ماتۆر و هاوپێچەكانی بۆ پرۆژەكانی پاڵاوتنی ئاو و بیرەكان.
هەروەها چاكسازییكردن لە ئامێر و مۆلیدەكان و سستەمی سكادای پرۆژەكانی ئاو سەرباری دابینكردنی كەرەستە و كەلوپەلی كارەبایی بۆ كۆنتڕۆڵ و پەناڵ و پێكهاتەكانی بۆ بەشی كارەبای پرۆژەكانی ئاو لەگەڵ بیرەكان.
ئەو پرۆژانە لەسەر بودجەكانی ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو و وەبەرهێنانی تایبەتی پلان و ئاسایی جێبەجێ‌ دەكرێن و كاریگە ری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی هەیە.