پیرزین.. دەستکرد بە دروستکردنی دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ

پیرزین..  دەستکرد بە دروستکردنی دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ

پیرزین..
دەستکرد بە دروستکردنی دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ

لەپێناو ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باراناو لە سنووری شارەوانیی پیرزین، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە جێبەێکردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ بە گوژمەی (223 ملیۆن دینار).
پرۆژەكانیش بریتین لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە کۆتایی شاری مامۆستایان کە ئاوەڕۆی چەندین شاری نیشتەجێبوون وەردەگرێت. هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەنێوان گەڕەکی ئازادی و گوندی پیرزین، پڕۆژەکان كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كەمكردنەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باراناو لە سنوورەكە دەبێت.