هەولێر .. لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی بۆ نابینایان جێبەجێدەکرێت

هەولێر .. لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی بۆ نابینایان جێبەجێدەکرێت

هەولێر ..
لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی بۆ نابینایان جێبەجێدەکرێت

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی کابینەی نۆیەم گەیاندنی باشترین خزمەتگوزارییە بووە بۆ ھاوولاتیان، بۆ ئەومەبەستەش لەپێناو پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان بە پێی ستانداردی جیھانی لە هەفتەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە پڕۆژەی دانانی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت.