لە هەولێرى پایتەخت.. (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت و هەمووان دەتوانن بەشداربن

لە هەولێرى پایتەخت.. (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت و هەمووان دەتوانن بەشداربن

لە هەولێرى پایتەخت..
(10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت و هەمووان دەتوانن بەشداربن

لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەدروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە)، ڕۆژى هەینى 2023.10.27، بە بەشدارى هەزاران کەس لە کوردستان وعێراق و جیهان، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى و گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەدەچێت، بە شداریکردن لەم ماراسۆنەدا کراوەیە بۆ (پیاوان، ئافرەتان، مندالان، گەنجان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) و هەمووان دەتوانن بەشداربن و ناوتان تۆمار بکەن و ببن بە بەشێک لەم رووداوە وەرزشیە گەورەیە.

بۆ بەشدارىکردن ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممەى ئەم هەفتەیە 25 و 26 ئەم مانگە لە کاتژمێر 9:00 بەیانى تاوەکو 6:00ى ئێوارە سەردانى پارکى شانەدەر (ناو گەلەرى شانەدەر) بکەن بۆ وەرگرتنى ژمارە و تیشێرت.