لە هەولێر.. (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى، گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى، گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ بەڕێوەچوو

لە هەولێر..
(10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى، گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ هەینی 2023.10.27، بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و هەزاران وەرزشوان و وەرزش دۆست لە کوردستان و عێراق و جیهان لە (پیاوان، ئافرەتان، مندالان، گەنجان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) بەدروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە) (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى و گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەچوو.

جێگەی باسە، ئەمساڵ ماراسۆنى نێودەوڵەتى هەولێر سێ راکردنی لە خۆی گرتبوو، ماراسۆنى تەواو (42کم) و راکردنى (12کم) و راکردنى (2کم)، لە کۆتاییشدا، لەڕێورەسمێکی شایستەدا خەڵات بە سەر براوەکانی هەرسێ بەشی ڕاکردنەکە پێشکەش کرا.