پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگاری بەغدای کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگاری بەغدای کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگاری بەغدای کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و د.کاروان هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى سەرچاوەکانی ئاو لەوەزارەتی کشتوکاڵ، سەردانی محمد جابر العتا، پارێزگاری بەغدای کرد.

لە دیدارەکەدا، وێڕای ئەوەی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کرایەوە، باس لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا و تیشکی خرایە سەر ئەنجامدانی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان لە سنووری هەردوو پارێزگادا.