یاریزانی هەولێر ( حوسێن عەلی حوسێن ) خاوەن نازناوی IM لە شەترەنج کە لە پاڵەوانییەتی ئەمساڵی عێراق لەسەر ئاستی پیاوان توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێ
خۆشحاڵبووین بە بیستنی هەواڵی سەرکەوتنی یاریزانی هەولێر ( حوسێن عەلی حوسێن ) خاوەن نازناوی IM لە شەترەنج کە لە پاڵەوانییەتی ئەمساڵی عێراق لەسەر ئاستی پیاوان توانی لە دوای رکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ 11 یاریزانی دیکە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. پلەی یەکەم بە دەست بهێنێ و ببێتە پێشەنگی یاریزانانی عێراق و بە نازناوێکی شایستەوە بگەرێتەوە شاری قەڵاو منارە…
بەناو خۆم وەك پارێزگاری هەولێر پیرۆزباییەکی گەرمی لێدەکەم و وەك شانازیەکی وەرزشی هەولێر لێ دەروانین .
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر