جووتسایدی ( هەولێر - کۆیە )....
جووتسایدی ( هەولێر - کۆیە )....
- کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی جووتسایدی ( هەولێر - کۆیە ) كە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەحێكردنی كراوە، بە شێوازی شەو و ڕۆژ و بە چڕی بەردەوامە.
- ئەم پڕۆژەیە گرنگە کە بە درێژایی 37 کیلۆمەتر بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت، چەندین ژێرپرد ( ئەندەرپاس ) و بەرزەپرد ( ئۆڤەرپاس ) لەخۆدەگرێت.
- بەشێکی بەرچاو و فراوانی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە.
- بە تەواوبوونی، ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتی بەرز دەکاتەوە، هەروەها ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە.