گەورەبازاڕێكی هەولێر كە ڕۆژانە هەزاران كەس سەردانی دەكەن نۆژەن و نوێ دەكرێتەوە

گەورەبازاڕێكی هەولێر كە ڕۆژانە هەزاران كەس سەردانی دەكەن نۆژەن و نوێ دەكرێتەوە

گەورەبازاڕێكی هەولێر كە ڕۆژانە هەزاران كەس سەردانی دەكەن نۆژەن و نوێ دەكرێتەوە

بەمەبەستی دووبارە ڕێكخستنەوەی لەسەر شێوازێكی سەردەمیانە و نوێ، گەورەبازاڕی لەنگەی هەولێر نۆژەن و نوێ دەكرێتەوە بە جۆرێك سوودی بۆ دووكاندار و خاوەنكار و سەردانیكەرانی بازاڕەكەش هەبێت.
لە چوارچێوەی پلانی بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی شوێنە گشتییەكانی شارەكە، شەوی ڕابردوو کاری نۆژەنکردنەوەی گەورەبازاری لەنگەی هەولێر دەستیپێکرد.
پڕۆژەكە بە گوژمەی (١٤٤،٠٠٠،٠٠٠) سەد و چل و چوار ملیۆن دینار لەسەر داهاتی ١٥٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
بازاڕی لەنگە یەكێكە لە بازاڕە میللییەكانی شاری هەولێر و ڕۆژانە هەزاران كەس بۆ كڕینی كەلوپەلی ماڵ و جلوبەرگ و پێداویستییەكانی دیكەیان سەردانی دەكەن، هاوكات ژمارەیەكی زۆریش خاوەنكار و دووكاندار و كرێكار لەو بازاڕەدا بژێویی ژیانیان مسۆگەر دەكەن.
نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە لەگەڵ ئەوەی مەبەست لێی جوانكاری و نوێكردنەوەی بازاڕەكەیە، هاوكات دروستكردنی كەشێكی باشتر و گونجاوتریشە بۆ خاوەن دووكان و كرێكاران و سەردانیكەرانی بازاڕەكە.