هەولێر… بەخشینی بڕوانامەی خولی ، پێشخستنی توانا یاساییەکانی فەرمانبەرانی یاسایی فەرمانگەکانی پارێزگای هەولێر
هەولێر…
بەخشینی بڕوانامەی خولی ، پێشخستنی توانا یاساییەکانی فەرمانبەرانی یاسایی فەرمانگەکانی پارێزگای هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 6.8.2026 بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی خولی «پێشخستنی توانای یاساییەکانی فەرمانبەرانی یاسایی فەرمانگەکانی پارێزگای هەولێر» بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC ڕێکخرابوو.
خولەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای یاسایی فەرمانبەران، فراوانکردنی زانیارییان سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارییە فەرمییەکان، هەروەها پەرەپێدانی لێهاتووییان لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە حکومییەکان، لەلایەن سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری دیوانی پارێزگای هەولێر، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجامدرا.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بڕوانامەکانی خولەکەی بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرد و پیرۆزبایی لێکردن، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە خولە تایبەتیانە کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و خزمەتگوزاریی فەرمانگە حکومییەکان.