دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خانەوادەیی خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد عوسمان) یەکەم موتەسەریفی هەولێر کرد.

دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خانەوادەیی خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد عوسمان) یەکەم موتەسەریفی هەولێر کرد.

خانەوادەیی یەکەم موتەسەریفی هەولێر، سەردانی پارێزگاری هەولێریانکرد

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.5.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خانەوادەیی خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد عوسمان) یەکەم موتەسەریفی هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، بەڕێزان خانەوادەی یەکەم موتەسەریفی هەولێر، سوپاس و پێزانینی خانەوادەکەیان ئاراستەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر کرد کە لەماوەی ڕابردوودا بەبۆنەی ڕۆژی بە پارێزگابوونی هەولێر سەردانی کردبوون، پاشان گفتوگۆ لە بارەی مێژوو شاری هەولێر و کەسایەتییە دیارەکانی ئەوشارە کرا کە خاوەنی مێژوویەکی جوان و دێرینن.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، جەختی لەسەر ئەوە کرایەوە، کە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ وەک ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی و رۆشنبیری سەنگی خۆی هەیە و هاوکات لە ڕووی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەش وەک پایتەختی وڵاتانی تری جیهان گەشەسەندنێکی زۆری بەخۆوە بینیوە.

لە کۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی خانەوادەیی خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد عوسمان) یەکەم موتەسەریفی هەولێر کرد بۆسەردانەکەیان و مێژوویەکی خزمەتکردنی خانەوادەکەیانی بۆ شاری هەولێر بەرز نرخاند.

جێگەی باسە، ( ئەحمەد عوسمان) وەک یەکەم پارێزگاری هەولێر لە 1923.4.12 دەست بەکار بووە، کە ئەوکات بە (( موتەسەریف )) ناسرابوو.