پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی دیاری هەولێر و کوردستان "زاهیر عەبدوڵڵا"ی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی دیاری هەولێر و کوردستان "زاهیر عەبدوڵڵا"ی کرد
ئەمڕۆشەممە 2024.7.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە باری تەندروستی و ڕێرەوی چارەسەرە پزیشکیەکانی، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی تورکیا و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان، لەماڵەکەی خۆی سەردانی هونەرمەندی دیاری هەولێر و کوردستان "زاهیر عەبدوڵڵا"ی کرد.
لە سەردانەکەیدا، وێڕایی بەخێرهێنانەوەی هونەرمەند بۆ باوەشی نیشتیمان، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانى پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.
جێگەی باسە، هونەرمەندی دیاری هەولێر و کوردستانی بواری نواندن و سینەما و شانۆ "زاهیر عەبدوڵڵا"، دوای دووباره تووشبوونەوە بە نەخۆشییە سەختەکەی، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە 2024.6.27 ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا.